٢٢ شوبات ٢٠٢٢ - ٠٤:٣١
بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی باکووری پارێزگای هەولێر

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی باکووری پارێزگای هەولێریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شارپرێس بڵاوی کردەوە دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بۆردوومانی چیای بەربزینیان لە ناوچەی برادۆست لە ناحیەی سیدەکان کردووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باکوورى پارێزگاى هه‌ولێره‌وه‌.

بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان بۆردوومانەکە زۆر چڕبووه‌، بەڵام تائێستا زیانە ماددیی ‌و گیانیەکانی نەزاندراوە.

شه‌وى ڕابردووش درۆنەکانی تورکیا بەئاسمانی ده‌ڤه‌رى برادۆست له ‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێردا سووڕابوونەوە

342/